پۆلیسی دهۆک 22 تۆمەتباری لەسەر دوو رووداوی کوشتن دەستگیركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی دهۆک 22 تۆمەتباری لەسەر دوو رووداوی کوشتن دەستگیركرد

پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی 22 تۆمەتباری لەسەر دوو رووداوی کوشتن لە سنووری قەزای شێخان راگەیاند، کە لە ماوەی هەفتەی رابردوو روویاندابوو.
 
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: بەهۆی ڕووداوی كوشتنی دو هاوسەرەكەی ناحیەی کەڵەکچی كە ئافرەتەکە تەمەن 40 ساڵ و پیاوەکەش 50 ساڵ بووە، هەر ئەوکات 5 تۆمەتبار دەستگیرکران، کە بەشداربوون لە شەڕەکە، فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ 5 تۆمەتباری دیکە دەرچوو کە بکوژەکان بوون لەدواتردا توانرا سەرجەمیان دەستگیر بكرێن.
 
وتەبیژی پۆلیسی دهۆك لەبارەی لە رووداوێکی دیکەدا لە گوندی تاک حەرب سەر بە ناحیەی زیلکان لە سنووری قەزای شێخان کە شەوی رابردوو لەنێوان دوو بنەماڵەی بە نەتەوە عەرەب لەسەر کێشەیەکی كۆمەڵایەتی روویدابوو، بە گوتی: لەسەر ئەو رووداوەش 12 تۆمەتبار دەستگیرکران، بکوژەکە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بوو، لەگەڵ 11 کەسی دیکە کە بەشدارببوون لە شەڕەکە دەستبەسەرکران.

 

هه‌واڵی گرنگ