بەدەل بەرواری جارێكی تر دادگایی دەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەدەل بەرواری جارێكی تر دادگایی دەكرێتەوە

 

 

دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر ڕۆژی دادگاییكردنەوەی بەدەل بەرواری دیاریكرد.

(ئاسۆ هاشم) سەرۆكی تیمی پارێزەرانی مامۆستاو چاڵاكوانی بادینان (‌بەدەل بەرواری) لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند، دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر، ڕۆژی (17/8/2021) ی بۆ دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری دیاریكرد.

ئەمە لەكاتكێدایە هەریەك لە ڕۆژنامەنووس (ئومێد بەرۆشكی و مامۆستا بەدەل بەرواری) ڕۆژی (16/2) ی ئەم ساڵ دادگایی كران و بەهۆی لاوازی بەڵگەكان لەدژیان، دادگا بڕیاریدا كەیسەكەیان ببرێتەوە بۆ دادگای لێكۆڵینەوە، ئەمڕۆش جارێكی تر بڕیاری دادگاییكردنەوەی (بەدەل بەرواری)‌ درا.

 

هه‌واڵی گرنگ