وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایدهگهیهنێت،کە لە هەڵکشانی توندوتیژیی لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، قودسی رۆژهەڵات و ئیسرائیل نیگەرانن.
ئهمڕۆ سێ شهممه 11 ی ئایاری 2021 رۆبەرت کۆڵڤڵ وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە نووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤ، باسی لەوە کرد کە بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی مانگی سووریی فەڵەستین لە حەوت تا ١٠ی ئایاری ٢٠٢١، ٩١٥ کەس لە قودسی رۆژهەڵات و ٢٠٠ کەس لە کەناری رۆژئاوا برینداربوون و زۆرینەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل-ەوە بریندار کراون.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژهی بهوهش كرد،کە زۆر نیگەرانن لە هەڵکشانی توندوتیژییەکان لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، قودسی رۆژهەڵات و ئیسرائیل و گوتی: "هەموو جۆرەکانی توندوتیژی، هاندان بۆ توندوتیژی، جیاوازی نەژادی و چەواشەکاری ئیدانە دەکەین".