كەشناسی هەرێم لەبارەی گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم لەبارەی گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەندراوێكی لەبارەی گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما لە ماوەی چەند رۆژی داهاتو بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە رۆژی هەینی بەدواوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:


گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی داهاتوو .
سبەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە روو لە نزم بوونەوە دەكات تا رۆژی هەینی بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە سەنتەری پارێزگاكان بە گشتی لە ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت جگە لە سەنتەری پارێزگای كركووك . رۆژی هەینی بەرزترین پلەكانی گەرما دەست دەكات بە بەرزبوونەوە ,رۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما زیاتر دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان دەگاتە سەرووی 40 پلەی سیلیزی . لە ئێستادا بەهۆی چالاك بوونی نزمە پاڵە پەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە لەگەڵ وەرگەڕانی هاوینە پێشبینی دەكەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە گشتی بەرزترین پلەكانی گەرما بەردەوام لە سەرووی 40 پلەی سیلیزی بێت .
لەو كاتانەی شەپۆڵەكانی گەرما روو لە ناوچەكەمان دەكەن بەرزترین پلەكانی گەرما تا سەرووی 45 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە سەبارەت بە سەنتەری پارێزگاكان وە لە ناوچە شاخاوییەكانیش دەگاتە سەرووی 36 پلەی سیلیزی .
تێبینی / لە كاتی هاتنی هەر شەپۆڵێكی گەرما ئاگادارتان دەكەینەوە
بەشی پێشبینی /15-6-2021

 

هه‌واڵی گرنگ