میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویان کردۆتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگرێکی گەورە لە زانکۆی واست کەوتۆتەوە، لهمبارهیهوه سهرچاوه ئهمنییهكه زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات..
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردهوه، ئەمڕۆ سێشەممە ١٣-٧-٢٠٢١، ئاگرێکی گەورە لە بەشێکی زانکۆی واست بەر بووەو، دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
میدیاكان ئاشكرایانكردووه، ئاگرەکە تەنیا زیانی دارایی بەر بیناکەو کەلوپەلەکانی گەیاندووەو، هیچ زیانی گیانی لێنهكهوتۆتهوه.
شایهنی باسه، لە سەرەتای وەرزی گەرمای ئەمساڵەوە سەرەڕای تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا و بێ بەشبوونی خەڵکی بەغدا و ناوەڕاست و باشووری عێراق لە کارەبا، چەندین ئاگریش لە دامەزراوە گرنگەکان و بازاڕەکان کەوتوونەتەوە، دوایینیشیان درەنگانی شەوی دووشەممە بوو، کە ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن کەوتەوە، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە ناسریە و بەهۆیەوە نزیکەی ٧٠ نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش، بە سووتان گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.