دەستەیەك لە هەڵەبجە بۆ هەورامان پـێكدەهێنرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەستەیەك لە هەڵەبجە بۆ هەورامان پـێكدەهێنرێت


دەستەیەك لە پارێزگای هەڵەبجە پێكهێنرا كە پێكهاتوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بە هاوكاری ڕێكخراوە هەورامیەكان و ڕوناكبیرانی هەورامان كە كار بۆ پاراستن و كەلتوری هەورامان دەكەن.

لەو بارەیەوە، محەمەد فەتاح بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەین، بە یاسا كار لەسەر پاراستنی شوێنە كەلتوری و مێژوویـیەكان بكات و وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێم ئەركی پاراستنی كەلتور و فەرهەنگ لە ئەستۆبگرێت و ئیدارەی هەڵەبجەش ڕێگە لە بیناسازی مۆدێرن لە هەورامان بگرێت و بە یاسا ئەو پرۆژانەش لە كەرتی تایبەت دەكرێن بیناسازی سونەتیان بەسەردا بچەسپێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە مایەی خوشحاڵیمانە هەورامانی تەخت چووەتە ناو بڕیارەكەی یونسكۆوە، ئێمە هیوامان خواست یونسكۆ هەورامانی لهۆنیش بكاتە بەشێك لە بڕیارەكە، جێگەی داخە سیمای مۆدێرنە بەسەر هەورامانی لهۆندا زاڵ بووە و ئێمە لە هەنگاوەكانی داهاتوو لەگەڵ یونسكۆش پەیوەندی دەگرین.

ڕێكخراوی یونسكۆی سەر بە نەتەوە یەگرتووەكان لە بەرواری 27-7- 2021 بەشێك لە قەزا و ناحیە و گوندەكانی ناوچەی هەورامانی تەختی لە هەردوو پارێزگای سنە و كرماشان لە ئێران خستە ناوڕێزی ناوچە شوێنەواریە جیهانیەوەكانەوە، ئەم هەنگاوەش كاردانەوەی جیاجیا بەدوای خویدا هێنا، وە داوا دەكرێت بەشەكانی دیكەی هەورامانیش ببنە بەشێك لە بڕیارەكەی یونسكۆ.

 

 

هه‌واڵی گرنگ