هەنگاوەكانی دابەزینی نرخی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیەوە ئاشكرا دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەنگاوەكانی دابەزینی نرخی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیەوە ئاشكرا دەكرێت

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، گۆڕانکاری لە نرخی ئێستای دۆلاردا هەنگاوێکی تاوتوێ کراوە لەلایەن چەند لایەنێکەوە و گۆڕانکارییەکە دوای خوێندنەوەی زۆری وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی ئەنجام دەدرێت.

لەمبارەیەوە ئیحسان یاسری، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، بانکی ناوەندی گەیشتووەتە نرخی ئێستای دۆلار کە نرخی سیاسەتی دارایی وڵاتە کە هەر دۆلارێك بە ١٤٥٠ دینار بیکڕێت و بە ١٤٦٠ دینار بیفرۆشێت و لەناو خەڵکیشدا بە ١٤٧٠ دینار مامەڵەی پێوە بکرێت.

ناوبراو وتویەتیشی : گۆڕینی نرخی دۆلار کاتی زۆر پێویستە و دەبوایە لە ساڵی ٢٠١٠دا ئەو بڕیارە بدرێت و جێبەجێ بکرێت ، هیوا خوازیشە نرخی دۆلار جێگیر بکرێت، بەردەوام بێت و چالاکی ئابووری بگەڕێنێتەوە لەژێر ڕۆشنایی ئەو نرخەی ئێستای.

دەشڵێت : پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە بەهۆی باشبوونی نرخی نەوتەوە یارمەتی کورتهێنانی دارایی دەدات و باوەڕ ناکرێت تا کۆتایی ساڵ ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.

رونیشیکردەوە، پێشنیازکراوە جیاوازی نرخی نەوت و داهاتەکەی بەکاربێت بۆ پرۆژەکان و پارێزگاکان، بەڵام بۆچوونی حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دارایی ئەوەیە کە کورتهێنانی بودجە لەسەرو هەموو پڕۆژەیەکی ترەوە چارەسەر بکرێت.

شایەنی باسە ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بە بڕیارێکی حکومەتی ناوەندی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرزکرایەوە و نرخی هەر دۆلارێك بە ١٤٥٠ دینار جێگیرکرا و لە مانگی ئازاری ئەمساڵیشدا لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نرخی دۆلاری بەهەمان نرخی بانکی ناوەندی جێگیرکرد.

 

 

هه‌واڵی گرنگ