هاتوچۆ هۆشداری دەداتە شۆفێران، سێ ڕێنمایی لەبارەی كەشی تەمەوە بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆ هۆشداری دەداتە شۆفێران، سێ ڕێنمایی لەبارەی كەشی تەمەوە بزانە



ئەمڕۆ دووشەممە تەمێكی چڕ بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستانی گرۆتەوەو بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆش هۆشداری دەدەنە شۆفێران كە بەوریاییەوە شۆفێری بكەن و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیش سێ ڕێنمایی بڵاو كردەوە كە لە خوارەوە هاتووە:

خێراییەكەت كەم بكەرەوە:
لێخوڕین بە هەمان خێرایی كەش و هەوای ئاسایی لە كەشی تەم دا مەترسییەكی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی كە خێراییەكەت كەم بكەیتەوە چونكە كاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێكی تری لە ناكاو. ئەگەر ڕێژەی بینین گەشتە ڕێژەیەكی زۆر كەم بە هۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێكی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئوتومبیلەكەت بە زووترین كات پارك بكە بەمەرجێك لەسەر لەینەكانی شەقامەكە نەبیت، وە چاوەڕێ بكە تاوەكو بارودۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

هەمیشە لایتە نزمەكانت دابگیرسێنە:
ڕووناكی زۆر نا. دوور بكەرەوە لە بەكارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەكاتی بوونی تەم، چونكە بەهۆی بوونی دەنكۆڵەی ووردی ئاو لە كەشی تەمدا وا دەكات ڕووناكییەكە بڵاو ببێتەوە و كاردانەوە دروست بكات، ئەگەر لە كاتێكدا زانیت كە لایتەكان سوودیان نییە ئەوە لایتی تەم (بلاجكتۆر) كارپێبكە بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەكە ببینرێیت.

بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەكە بێت:
شۆفێری كردن لە كاتی تەم دا كارێكی گرانەو ناكرێت چەند كارێك بەیەكەوە بكەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم ڕێكارانە بگریتە بەر، ڕادیۆكەت بكوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەكانی تر مەكە بۆئەوەی تەواو سەرنجت لەسەر شەقامەكە بێت، جامی ئوتومبیلەكەت بكەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئوتومبیلەكانی دەرەوە بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ