بی ئێم ئۆتۆمبێلێكی ناوازە دادەهێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بی ئێم ئۆتۆمبێلێكی ناوازە دادەهێنێت

 

كۆمپانیای “BMW”ی ئەڵمانی ئۆتۆمبێلێكی نوێ و زیرەكی دروستكردووە كە بەرگری لە بێزاری و یەكرەنگی ڕۆژانە دەكات، بەو پێیەی ڕەنگی دەرەوەی بە ئارەزووی خۆی دەگۆڕێت و بەبێ ئەوەی پێویستی بە هیچ بۆیاخێك یان كاری دەستی هەبێت.

كۆمپانیا ئەڵمانییەكە لەم دواییانەدا ئۆتۆمبێلە داهێنەرەكەی ئاشكرا كرد، بەڵام ڕایگەیاند، كە ناخرێتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن، چونكە تا ئێستا هیچ پلانێك نییە بۆ ئەوەی بیخاتە بەردەستی خەڵك.

ئاشكرا بووە كەئەمە یەكەم ئۆتۆمبێلە لە جۆری و شێوەی خۆی لە جیهاندا، بەو پێیەی پێشتر ئەم تایبەتمەندییە لە هیچ ئۆتۆمبێلێكدا نەكراوە.

لە ڕاپۆرتێكدا كە ڕۆژنامەی (دەیلی مەیڵ) ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە، ئۆتۆمبێلە وەرزشییە كارەباییەكە ڕەنگی ئەلیكترۆنی بەكاردەهێنێت بۆ گۆڕینی نێوان (32) ڕەنگ، لەوانە وەنەوشەیی، پەمەیی، زەرد، سپی و سوور.

جەستەی ئۆتۆمبێلەكە دابەشكراوە بەسەر (مایكرۆكەپسول)، كە بریتین لە گەردیلەی بچووكی گۆشەیی و تیرەكەیان یەكسانە بە ئەستووری قژی مرۆڤ، ئەم مایكرۆكەپسولانە ڕەنگی ڕەنگاو ڕەنگیان تێدایە كە بەهۆی كێڵگەیەكی كارەباییەوە هاندەدرێن، ئەمەش بەپێی ئەو ڕێكخستنەی كە هەڵدەبژێردرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ڕەنگی تایبەت لەسەر ڕووی هەر مایكرۆكەپسولێك كۆببنەوەو سێبەری دڵخواز بە جەستەی ئۆتۆمبێلەكە دەبەخشێت.

هەروەها ئەم ئۆتۆمبێلە داهێنەرە دەتوانێت لە پەنجەرەی لاوەكیدا وێنەیەكی ئاماژەیی شوفێرەكە پێشان بدات، بەجۆرێك كە خەڵكی دەرەوە ببینن، هەروەها دەتوانرێت پەنجەرەی ڕەنگاوڕەنگ بەكاربهێنرێت بۆ كاڵكردنەوەی واقیع، هەر چەندە ئەمە بۆ بەكارهێنان دروستكراوە كاتێك ئۆتۆمبێلەكە لێناخوڕدرێت.

كۆمپانیای بی ئێم دەبلیو ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆتۆمبێلەكە تەنها نموونەیەكی سەرەتاییەو ناخرێتە بازاڕەوە، كاتێك پرسیار لە كۆمپانیاكە كرا سەبارەت بە ئامانجی گۆڕینی ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكە ڕایگەیاند، كە ئەمە دیدگایەكە بۆ داهاتوویەكی دوور.

 

هه‌واڵی گرنگ