سامسۆنگ کاتژمێری تەواو نوێی لەشجوانیGalaxy Fit3نمایش دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامسۆنگ کاتژمێری تەواو نوێی لەشجوانیGalaxy Fit3نمایش دەکات

بە دیزاینە مۆدێرنەکەی، Galaxy Fit3 یارمەتیبەکارهێنەران دەدات زیرەکتر وەرزش بکەن و تێگەیشتنێکی باشتر لە تەندروستی خۆیانبەدەست بهێنن و چێژ لە ئەزموونەپێشکەوتووەکانی پەیوەستکردن وەربگرن.

 

هەولێر، کوردستان، ** شوباتی 2024: کۆمپانیایسامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پەردەی لەسەرGalaxy Fit3 لادا کە نوێترین ئامێریبەدواداچوونی چالاکییەکانی لەشجوانییە؛ کەتەکنەلۆژیای پێشکەوتووی چاودێریتەندروستی دەخاتە بەر دەستی هەمووان،یارمەتیان دەدات تەندروستی خۆیان باشتر بکەن و شێوازێکی ژیانی تەندروستتر بگرنەبەر. کاتژمێری Galaxy Fit3 تایبەتمەندی پێکهاتەیئەلەمنیۆمی هەیە و شاشەکەی فراوانترە، ئەمەشڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە کاتی خۆیدا و بەدرێژایی کاتژمێردا زانیارییە تەندروستییەکانیخۆیان ببینن، لەوانەش وەرزشی ڕۆژانە و کوالێتی خەو. و ئێستا لە بازاڕی عێراق بە سێبژاردەی ڕەنگ بەردەستە، لەوانە خۆڵەمێشی، زیو،پەمەیی زێڕی، لە سەرجەم پێشانگا فەرمییەکانیدابەشکەر و بریکارەکان و خاڵە پەسەندکراوەکانیفرۆشتن لە سەرجەم شارەکان و پارێزگاکانی عێراق،لەگەڵ فرۆشگای ئۆنلاینی سامسۆنگ ، لەم بەستەرەوە: https://www.samsung.com/iq_ar/watches/galaxy-fit/galaxy-fit3-gray-bluetooth-v5-3-sm-r390nzaamea/buy/

بەڕێز سانجەمین کیم، بەڕێوەبەری گشتیکۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق، جەختی لەوەکردەوە: پابەندبوونی سامسۆنگ بە دابینکردنیئامرازی پێشکەوتووی چاودێری تەندروستی کەیارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ بەدەستهێنانیلەش ساغی، لە کاتێکدا کە ئارەزوویگەشەسەندنی هۆشیاری تەندروستی گشتگیرهەیە. و ڕایگەیاند: “Galaxy Fit3، نوێترینشوێنپێهەڵگری لەشجوانی لە کۆمپانیایسامسۆنگەوە، ئارەزووی ئێمە بەهێز دەکات بۆدابینکردنی ئامراز و شێوازی دەستڕاگەیشتن بەئاسانی کە پراکتیزە تەندروستییە ڕۆژانەکانباشتر دەکات و پاڵنەرێکە بۆ تاکەکان بۆ هەوڵدانبۆ بەدەستهێنانی باشترینەکانیان”.

 

ئامێرێکی بەدواداچوون بە تێکەڵەیەک لە پتەوی و ڕەنگینیی کە دەیکاتە هاوڕێی نموونەییت لەگەشتی لەشجوانیتدا

ئامێری Galaxy Fit3 بە ڕوویەکی ئەلەمنیۆمەوە دێت و تایبەتمەندی شاشەیەکی 1.6 ئینچیی هەیە، کە بەڕێژەی45% پانترە لە مۆدێلەکەی پێش خۆی، و دیزاینەباشترکراوەکە نەک تەنها ڕێگە بە گونجانێکی شیک و ئاسوودە دەدات بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە، بەڵکو ڕێگە بەبەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی دەستیان بەوردەکاریەکان بگات لەگەڵ تەنها یەک سەیرکردن. وە بەتەمەنی درێژی پاتری تا 13 ڕۆژ، بەکارهێنەران دەتوانن بەشێوەیەکی نەرم Galaxy Fit3 لە شێوازی ژیانیانداتێکەڵ بکەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بەبارگاویکردنەوەی زۆر بێت. هەروەها کەسایەتیکردنتایبەتمەندییەکی سەرەکی ئامێرەکە، توانایبەرزکردنەوەی شێوازی شوێنپێهەڵگرەکە بەبەکارهێنەران دەدات بە هەڵبژاردن لە نێوان زیاتر لە 100ڕووکاری کاتژمێری پێشوەختە دانراو، یان دانانی وێنەیخۆیان وەکو لەسەر شاشەکە. سەرەڕای ئەوەش، بە یەککلیک، بەکارهێنەران دەتوانن بەنەرمی باندەکەی ئامێرەکەبگۆڕن و هاوتای بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ستایل و چالاکییەکانی ڕۆژانەیاندا بگونجێت.

 

بە وردی و بە شێوەیەکی کارا بەدواداچوون بۆپێوەرەکانی تەندروستی خۆت بکە بە درێژایی کات

سامسۆنگ هەمیشە پابەند بووە بە گرنگیدان بە گرنگیکوالێتی خەو لە بەرەوپێشبردنی تەندروستی گشتی، و تواناسازی بەکارهێنەران بۆ تێگەیشتن لە شێوازیخەوتنیان و پەرەپێدانی خووی تەندروست بەبەکارهێنانی ئامرازە پێشکەوتووەکانی چاودێریکردنیخەو. ئەم پابەندبوونەش لە کاتژمێری Galaxy Fit3دا بەرجەستە کراوە، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەدرێژایی شەو بە ئاسوودەیی لەبەری بکەن بۆ ئەوەیچاودێری شێوازی خەوتنیان بکەن. هەروەها دەتوانێتپرخەپرخ دەستنیشان بکات و بەدواداچوون بۆ ئاستیئۆکسجینی خوێن بکات، کە پێوانەیەکی گشتگیردابین دەکات. بە بەکارهێنانی داتای تاکەکەسی خەو،Galaxy Fit3 ڕاهێنەری خەوی کەسی پێشکەش دەکات،کە تێڕوانینێکی بەسوود دەدات بە بەکارهێنەران بۆبەرزکردنەوەی تێگەیشتنیان لە خەو و ڕێنماییکردنیانبەرەو گۆڕانکاری ئەرێنی لە ڕۆتینەکەیاندا.

کاتژمێری Galaxy Fit3 ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەشێوەیەکی کاریگەر چاودێری چالاکییەکانی ڕۆژانەیانبکەن. بە توانای بەدواداچوونی زیاتر لە 100 جۆریڕاهێنان لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێک، بەکارهێنەراندەتوانن بە ئاسانی پێداچوونەوە بە زانیاریوەرزشکردنیان بکەن، ئەمەش پاڵنەرەکانیان بۆ گەیشتنبە ئامانجەکانی لەشجوانییان بەرز دەکاتەوە. کاتژمێریGalaxy Fit3 تایبەتمەندی 5ATM ی هەیە و بەرگری لە ئاو و تۆز IP68 دەکات، ئەمەش دڵنیای دەدات کەبەکارهێنەران دەتوانن بەبێ نیگەرانی بەشداریچالاکییەکانی دەرەوە بکەن لە سەرانسەری ژینگەجۆراوجۆرەکاندا. سەرەڕای ئەوەش، Galaxy Fit3تێڕوانینێکی گشتگیر دەدات بە بەکارهێنەرانسەبارەت بە تەندروستی گشتی خۆیان، کە پێوەرەسەرەکییەکانی وەک لێدانی دڵ و ئاستی فشار پێشکەشدەکات.

چێژ لە ئاسوودەیی و ئاسایشی ئیکۆسیستەمیگالاکسی وەربگرە

کاتژمێری Galaxy Fit3 بە زیادکردنی تایبەتمەندیپێشکەوتووی سەلامەتی، باشی و سەلامەتی بەکارهێنەرلە پێشینەی کارەکانیدایە، تایبەتمەندی دیاریکردنیکەوتن یارمەتی دەستنیشانکردنی ڕووداوە ئەگەرییەکاندەدات و داوا لە بەکارهێنەران دەکات دەستبەجێ بگەنەخزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان، لەکاتێکدا تایبەتمەندیEmergency SOS ڕێگە بە هاوکاری دەستبەجێ دەدات بەفشاردان لەسەر دوگمەی لاوەکی 5 جار، ئەمە دڵنیایدەدات لەوەی کە بەکارهێنەران تۆڕێکی سەلامەتیمتمانەپێکراویان هەیە، و ڕێگەیان پێدەدات بەشێوەیەکی کارا و کاریگەر داوای یارمەتی بکەن لە کاتیپێویستدا.

بەکارهێنەرانی Galaxy Fit3 چێژ لە ئەزموونێکیدەوڵەمەندی لەبەرکردن وەردەگرن بە تێکەڵکردنی نەرملەگەڵ تایبەتمەندییە جیاوازەکان لەناو ئیکۆسیستەمیپەیوەستکراوی سامسۆنگ گالاکسی. کاتژمێری Galaxy Fit3 کۆنتڕۆڵکەرێکی فرە کاراییە ڕاست لەسەر مەچەک،نەک تەنها وەک ڕیمۆتی کامێرای مۆبایلە زیرەکەکانکاردەکات کە ئاسانکاری دەکات بۆ گرتنی وێنە و ڕێکخستنەکانی تایمەر بە بەکارهێنانی Camera Remote بەڵکو وەک ئامرازێکی پەخشکردنی میدیا و بەڕێوەبردنی لەسەر ئامێرە بەستراوەکانیان کار دەکات. بۆ ئاسانکاری زیاتر، بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانیدۆخەکانی نێوان Galaxy Fit3 و مۆبایلە زیرەکەکەیپەیوەستکراو هاوکات بکەن کاتێک دەیانەوێت خۆیان لەسەرقاڵیەکان بەدوور بگرن یان خۆیان بۆ پێش خەوتنئامادە بکەن. لەو بارودۆخانەدا کە مۆبایلێکی زیرەک لەشوێنی هەڵە دانراوە، تایبەتمەندی Find My Phone لەGalaxy Fit3 ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانیشوێنی ئامێرەکەیان بدۆزنەوە یان بە پێچەوانەوە.

-کۆتایی-

 

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوکاری کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە: https://news.samsung.com/mena

 

 

هه‌واڵی گرنگ