فەرەنسا بردییەوە و پورتوگال دۆڕا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرەنسا بردییەوە و پورتوگال دۆڕا

 

فەرەنسا بە زەحمەت بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە چیللی بردەوە، مارسیلۆ نۆنێر لەخولەكی شەش گۆڵی یەكەمی بۆ چیللی تۆمار كرد،لەخولەكی 19 یوسف فۆفۆنا گۆڵی بەرامبەری بۆ فەرەنسا تۆمار كردەوە،پاشان لەخولەكی 26 راندال كۆلۆ موانی گۆڵی دووەمی فەرەنسای تۆمار كرد، گۆڵی سێیەمی فەرەنسیەكانیش لەلایەن ئۆلیڤیە جیرۆ لەخولەكی 73 تۆمار كرا،بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە هەشت خولەك داریۆ ئۆسۆریۆ گۆڵی دووەمی بۆ چیللی تۆمار كردوو تیپەكەشی توشی دۆران بوو.

لە یارییەكی تریشدا هەڵبژاردەی پورتوگال بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە سلۆڤینیا دۆرا،گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لەخولەكی 72 ئادەم جنزدا گۆڵی یەكەمی سلۆڤینیای تۆمار كرد،بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە 10 خولەك تیمی ئەلسینك گۆڵی دووەمی بۆ سلۆڤینیا تۆمار كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ