دوو یانەی پرێمەرلیگ ، چاڤییان دەوێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو یانەی پرێمەرلیگ ، چاڤییان دەوێت

 

بەرپرسانی چێڵسی و نیوکاسل کێبڕکێی یەکتر دەکەن لە پێناو ئەوەی چاڤی بکەنە راهێنەری یانەکەیان.

پێگەی فوتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردەوە، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە دوای ئەوەی ئاشکرایکرد کە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێدەهێڵێت بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی ئەوروپا.

پێگەکە رایگەیاندوە، هەردوو یانەی چێڵس و نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی ئامانجیان ئەوەیە کە راهێنەرایەتی یانەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو ببەخشن بە راهێنەرەکەی ئێستای یانە کەتەلۆنیەکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی ئەو دوو یانەیە چەند بژاردەیەکیان لە بەردەمدایە کە ئەرکی سەرپەرشتیاری پێببەخشن بەڵام چاڤی هێرناندێز لە بژاردەی یەکەمی هەردوولادایە.

دەشڵێت، راهێنەرە ئیسپانیەکە بۆ وەگرتنی راهێنەرایەتی چێڵسی لە شوێنی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ کێبڕکێی ئەمۆریمی پورتوگالی دەکات.

جگە لەوەش یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بۆ یانەی نیوکاسل لەگەڵ هەریەکە لە رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی سعودیە و گراهام پوتەری راهێنەری پێشووی چێڵسی.

 

هه‌واڵی گرنگ