"بودجەی ئەمساڵ گەورەترین بودجە دەبێت لە مێژووی عێراق"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"بودجەی ئەمساڵ گەورەترین بودجە دەبێت لە مێژووی عێراق"

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بودجەی ئەمساڵ گەورەترین بودجە دەبێت لە مێژووی عێراقدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بەراورد بە بودجەی ساڵی رابردوو بە بەهای ١٠ ترلیۆن دینار زیاترە لە ریژەی خەرجییەکاندا کە لەلایەن وەزیری پلاندانانەوە بۆ بنیاتنانی پرۆژەکان داواکراوە.

باسی لەوەش كرد، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق میوانداری محەمەد تەمیمی وەزیری پلاندانانی عێراق کراوە و لە کۆبوونەوەکەشدا تاوتوێی هەنگاوەکان و پلانەکانی وەزارەتەکە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد "بەراورد بە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ خەرجی بە رێژەی ١٠ ترلیۆن دینار زیادیکردووە، ئەوەش بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەکان و بنیاتنانی چەند پرۆژەیەکی تری ئابووری و گەشتیاریی بووە".

ڕاشی گەیاند، بۆیە بڕیاردرابوو بە داڕشتنەوەی بودجەی سێ ساڵە تا حکومەت و سەرجەم وەزارەتەکان کاتیان هەبێت بۆ پێداچوونەوە و فراواکردنی پلانەکانیان بۆ هەرساڵێکی ئابووریی بە گوێرەی یاسای بودجە.

ئەوەشی خستە روو، بودجەی ساڵی رابردوو ٢٠٥ ترلیۆن دینار بووە، پێشبینیش دەکرێت بودجەی ئەمساڵ نزیکەی ٢١٤ ترلیۆن دینار بێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٣ـی ئازاری ساڵی رابردوو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٥ لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کرا و نێردرایە پەرلەمانی عێراق هاوکات بە گەورەترین بودجەی عێراق دادەندرێت لە مێژوودا و بە تێکڕاش خەرجی مووچە ٢٠ ترلیۆن دینار زیادیکردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ