زیانەكانی لافاوەكەی دهۆك ئاشكرا كران؛ 4 كەس گیانیان لەدەستداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیانەكانی لافاوەكەی دهۆك ئاشكرا كران؛ 4 كەس گیانیان لەدەستداوە

كوردیو
 
لە ئەنجامی لافاوەکەی ئەم دواییەی دهۆک، 4 کەس گیانیان لە دەستداوە و 1600 ماڵ چۆڵکراون.
 
لە راپۆرتی نوێنەرانی پارێزگای دهۆک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە زیانەکانی ئەو لافاوەی پارێزگای دهۆکی گرتەوە هاتووە،"4 کەس گیانیان لە دەستداوە و  (1600) کەسیش بەهۆی لافاوەوە ماڵەکانیان چۆڵکردووە و لە هۆتێلەکان جێگیرکراون".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،" هەزار و 700 ماڵ زیانی بەرکەوتوو،هاوكات زیان بەر (248) ئۆتۆمبێل کەوتووە".
 
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە،" 25 پرۆژەی حکومیی و ژمارەیەک لە شوێنە بازرگانییەکان زیانیان بەرکەوتووە".
 
جێگەی باسە، لە ڕۆژی 19-3-2024 هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بووەوە، بەهۆی لافاوەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوەتەوە، لافاو لە پارێگای دهۆک بەراورد بە پارێزگاکانی دیكە زیانی زۆرتری لێکەوەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ