شارستانییەتی ئیسلامی ... ئەمڕۆ ساڵیادی جەنگی بەدرە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارستانییەتی ئیسلامی ... ئەمڕۆ ساڵیادی جەنگی بەدرە

 

 

جەنگی بەدر یەكەم جەنگ بوو لەمێژوودا لەنێوان موسڵمانان و بێ‌ باوەڕەكانی قوڕەیش لە (17) ی ڕەمەزانی ساڵی (2) ی كۆچی بەسەرپەرشتی پێغەمبەری سەردارمان (صلی الله علیه وسلم) لە موسڵمانان و (ئەبو جەهل) لە بێ‌ بڕواكانی قوڕەیش ڕوویدا، شەڕەكە لەنزیك بیری بەدر ڕوویدا كە (150) كیلۆمەتر لە مەدینەوە دوورە.

هۆكاری شەڕەكە ئەوەبوو موسڵمانان ویستیان دەست بگرن بەسەر كاروانێكی بازرگانی قوڕەیشیەكان و تۆڵەی ئەوەیان لێ بكەنەوە كە لە مەككە كاتێ كۆچیان كرد بۆ مەدینە قوڕەیشیەكان گشت ماڵ و سەروەتی موسڵمانەكانیان دەست بەسەردا گرت، بەڵام كاروانەكە ڕزگاری بوو، موسڵمانەكانیش ڕووبەڕووی ئەو سوپایەی بێ‌ بڕواكان بوونەوە كە لە مەككەوە هاتبوو بۆ پاراستنی كاروانەكەی قوڕەیش.

سوپای موسڵمانان ژمارەیان (317) كەس بوو بە سەركردایەتی پێغەمبەری سەردارمان (صلی الله علیه وسلم)، سوپای بێ‌ بڕواكانیش ژمارەیان لە (950) بۆ (1000) كەس دەبوو، ژمارەیەكی زۆری سوارچاكیشیان لەگەڵ بوو، خوای گەورە لەو شەڕەدا مەلائیكەی دابەزاند بۆ سەرخستنی موسڵمانان.

لەو شەڕەدا موسڵمانان سەركەوتنێكی گەورەیان بەدەست هێناو (70) بێ‌ بڕوایان كوشت و (70) ی تریشیان بەدیل گرت.

زۆرێك لە سەرانی گەورەی قوڕەیش لەنێو كوژراوەكاندا بوون لەوانە (ئومەییەو عوتبەو شەیبە) لەهەموویان گەورەترو فیرعەونی ئەم ئوممەتە (ئەبو جەهل) بوو.

لەم شەڕەدا (14) لە هاوەڵە بەڕێزەكان شەهید بوون كە (6) موهاجیرو (8) ئەنسار بوون.

ئەو هاوەڵانەی كە لەشەڕی بەدردا بەشداریان كرد، هەر لە دونیادا موژدەی بەهەشتیان پێدرا.

ئەم شەڕەش لە قورئاندا ئاماژەی پێكراوە و بە ڕۆژی (فورقان) ناوی هێنراوە، واتا جیاكەرەوەی قەق و ناهەق.

 

هه‌واڵی گرنگ