مامۆستایەكی ئایینی هێرشی دەكرێتە سەرو تۆمەتبار دەستگیركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایەكی ئایینی هێرشی دەكرێتە سەرو تۆمەتبار دەستگیركرا

 

 

دوێنێ‌ لە مزگەوتێكی شاری هەولێر كەسێك هێرشی كردۆتە سەر مامۆستای مزگەوتەكە، ئەمڕۆ ئەو كەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.

ئەوقافی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ‌ مامۆستای مزگەوتی گڵۆبال سیتی لەلایەن كەسێكەوە هێرشی كراوەتە سەر، بەڵام ئەمڕۆ ئەو كەسە دەستگیركراوە.

ئەوقافی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركی ئاینی و خزمەتكردنی ڕۆژوەوانان، لەلایەن كەسێكەوە بە ناڕەوا دوور لە ئادابی ئاینی و كۆمەڵایەتی هێرش كراوەتە سەر مامۆستای مزگەوتی (گڵوباڵ سیتی) ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەولێر، وێڕای بەتوندی ئیدانەكردنی ئەم ڕووداوە ڕاستەوخۆ ڕێكاری یاساییمان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیارەكان گرتەبەرو هەماهەنگ بووین تا تۆمەتبار دەستگیركرا

هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە دامەزراوەكانی ئەوقاف داكۆكیكارو بەریگریكارو پارێزەری ڕاستەقینەی مامۆستایانن و بەدواداچوونیش بۆ ئەم ڕووداوە دەكەین تاكو یاسا ڕێڕەوی خۆی بەتەواوی وەردەگرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ