"بەداخەوە گەیشتینە ڕۆژگارێک پاش 55 ڕۆژ هەواڵی موچە بە(موژدە) بڵاو ئەکرێتەوە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"بەداخەوە گەیشتینە ڕۆژگارێک پاش 55 ڕۆژ هەواڵی موچە بە(موژدە) بڵاو ئەکرێتەوە"

مامۆستا صلاح الدين محمد بهاء الدين ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت بەداخەوە گەیشتینە ڕۆژگارێک پاش 55 ڕۆژ هەواڵی موچە بە(موژدە) بڵاو ئەکرێتەوە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باس لەوە دەكات، كە"هەمیشە ئێمە لەگەڵ لێکتێگەیشتن و چارەسەری یاسایی وئاشتیانەی گرفتەکانین لەگەڵ بەغدا،بەڵام نابێ لەسەر حسابی مافی زەوتکراوی موچەخۆرانی هەرێم بێت وتەحایول بێت لەسەر بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بەمسۆگەرکردنی ماف وشایستەداراییەکانی هاوڵاتیانی موچەخۆرانی هەرێم.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتیشی، بەڵێ بۆ قەوارەی دەستوری هەرێم، بەڵێ، بۆ دابینکردنی قوت و ئازادی هاوڵاتیانی نیشتمان. ‏نەخێر، بۆ گەندەڵی و نادادی و ئیستیغلالی سۆزی نەتەوەیی بۆمەرامی کەسی وحزبی.

 

هه‌واڵی گرنگ