بایرن میونخ هەواڵی خۆشی پێگەیشت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایرن میونخ هەواڵی خۆشی پێگەیشت

 

یانەی بایرن بەر لە دەستپێکردنەوەی خولی ئەڵمانیا و روبەڕوبوونەوەی دۆرتمۆد لەبارەی یاریزانە پێکراوەکانی هەواڵی خۆشی پێگەیشت.

بایرن میونشن رۆژیشەممە لە یاریگای خۆی لە ئەلیانز ئارێنا میوانداری بروسیا دۆرتمۆند دەکات، یاری کلاسیکۆ لە کاتێکدا ئەنجام دەدریت هاندەرانی یانە باڤارییەکە دڵنیانین لەوەی هاری کەینی ئەستێرەی یەکەیمان یاریدەکات یاخود نا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەیان بەرامبەر بە دارمشتات تووشی پێکان بوو لە پاژنەی پێیدا.

هاری کەین کە دوای ئەو یارییە پەیوەندی بە شاندی هەڵبژاردەی ئینگلتەراوە کردبوو، بەڵام بەزووی گەڕایەوە میونشن و لە کۆتا راهێنانیدا لەگەڵ مەشقە بە کۆمەڵەکانی بایرن بینرا و بە ئەگەری زۆرەوە بەرامبەر دۆرتمۆند لە پێکهاتەی سەرەکیدا بەشداری دەکات.

هەواڵێکی دیکەی دڵخۆشکەر بۆ تۆماس توخێل پێشکەوتنی ئەلێکساندەر پاڤلۆڤیچ بوو لە پێکانەکەی بەشێوەیەکی خێراتر لەوە چاوەڕواندەکرا، ئەم یاریزانە لاوەی هێڵی ناوەڕاست کە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی پەیوەندی بە کەمپی ئەڵمانیاوە بکات، لە کۆتا راهێنانی بایرن 10 خولەک لەگەڵ یاریزانەکانی تر راهێنانی کردووە.

مانوێل نۆیەر کە بەهۆی پێکانەوە کەمپی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای جێهێشتبوو، بە شێوەیەکی تاکەکەسی مەشقەکانی ئەنجامداوە و بەدڵنیایەوە بەشداری لە یارییەکەی رۆژی شەمە ناکات، ڕۆژنامەی بیڵدیش دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی نۆیەر و گەڕانەوە سەیر و سەمەرەکانی زووتر لەوەی پزیشکەکان پێشبینیان دەکرد، نابێت ئەگەری گەیشتنی بە کلاسیکۆی ئەڵمانیا بە سفر هەژمار بکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ