یانەی ڕیال مەدرید لە سەروبەندی نوێکردنەوەی گرێبەستی دوو یاریزانی دیارە جگە لە تۆنی کرۆس.
هەواڵەکان ئاشکرایان کرد تۆنی کرۆس ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تا هاوینی ٢٠٢٥.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید هەفتەی داهاتوو گرێبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکانی لوکاس ڤاسکێز و ناچۆ فێرناندێز ڕادەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی نوێکردنەوە لەگەڵ یاریزانەکان بە خێرایی و بە باشی پەرەی سەندووە، ڕیال مەدریدیش دوای ئەنجامدانی یاری ئەتلەتیک بلباو لە یەکشەممەی داهاتوو، لە خولی ئیسپانیا، نوێكردنەوەی بۆندەكان رادەگەینێت.