عێراق و توركیا كۆبوونەتەوە، گورزێك لە ئابووری هەرێم دەدەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق و توركیا كۆبوونەتەوە، گورزێك لە ئابووری هەرێم دەدەن

 

 

باڵیۆزخانەی عێراق لە توركیا ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەنێوان بەغداو ئەنقەرە بۆ كردنەوەی بەندەرێكی نوێ دەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەكەدا هاتووە، شاندێكی عێراق بە سەرۆكایەتی (ناسر ئەسەدی) ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گواستنەوەو ئەندامێتی (یونس خالد جەواد) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسن و (سەفا جەبار ناسر) بەڕێوەبەری گشتی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و (ئەحمەد جاسم موحەمەد) نوێنەری دەسەڵاتی گومرگ، لەگەڵ لایەنی توركیدا كۆبوونەتەوە.

لە كۆبوونەوەكاندا بە وردی باس لە پرسە تەكنیكییەكان كراوە، هەروەها پێداچوونەوە بە ڕێژەی پێشكەوتنی دامەزراوە عێراقییەكان لە جێبەجێكردنی ئەو پلانانەی دایانڕشتبوو.

هەروەها لە كۆبوونەوەكاندا باس لەهەوڵەكان بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی نوێی سنووری نێوان هەردوو وڵات و ڕێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی ڕێگای شەمەندەفەرو ڕێگاوبان كرا.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكاندا هەردوولا كۆنووسی كۆبوونەوەكەیان واژۆ كرد كە ئەو خاڵانەی لەخۆگرتبوو كە لە كۆبوونەوە تەكنیكییەكاندا لەسەری ڕێككەوتبوون، جگە لە ئەنجامدانی كۆبوونەوە مانگانە.

ئاژانسی عێراقی بۆ دەنگ و باس نووسیویەتی، بەڕای شارەزایان كردنەوەی ئەم دەروازە نوێیە گورزێكی بەهێزدەبێت لە ئابووری هەرێمی كوردستان.

 

هه‌واڵی گرنگ