كوتان دژی سورێژە ئەنجام دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوتان دژی سورێژە ئەنجام دەدرێت

 

 

لە هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتێكی (10) رۆژەو فراوانی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سورێژە لە سەرتاسەری هەرێم ئەنجام دەدات.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەكرد، پڕۆسەكە هەڵمەتێكی كوتانی فراوانی نیشتمانییە دژی نەخۆشی سورێژە بە پێكوتەی دژە ڤایرۆسی سورێژەی تێكەڵاو.

هەڵمەتەكە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و ڕێكخراوی یونیسێف دژی نەخۆشی سورێژە كە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە بەڕێوە دەچێت.

هەڵمەتەكە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی (3,280) كارمەند، نزیكەی (873,191) منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان بەمشێوەیەی خوارەوە:

ڕۆژی دەسپێكردن 14/4/2024

ماوە 10 ڕۆژ (دوو هەفتە)

شوێن: باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان

تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی.

ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ

ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان

قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە

ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند

سەرپەرشتاران: 1,100 سەرپەرشتیار

ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم

ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند

گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبێل

 

هه‌واڵی گرنگ