بۆچی كۆرپەلە سەری ناڕێك دەبێت ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی كۆرپەلە سەری ناڕێك دەبێت ؟؟

 

 

نارێكی سەری كۆرپەلە (تەخت بوونی پشتی سەر) حاڵەتێكی تا ڕادەیەك بڵاوە كە دەبێتە هۆی تەخت بوونی لایەكی سەر بە تایبەت پشتی سەر.

بە گشتی ئێسكەكانی سەری منداڵ پێش لە دایك بوون تاكو چەند مانگێك پاش لەدایك بوون كراوەیەو وەك كەسێكی پێگەیشتوو دانەخراوە بۆ ئاسان لە دایك بوونی سروشتی و گەشە كردنی مێشك بە تایبەت لە ساڵێكی یەكەم.

یەك لە هۆكارە باوەكانی تەخت بوونی پشتەسەر شێوازی خەوتنی منداڵە بە تایبەت لە مانگەكانی سەرەتای ژیان، نووستن لەسەر پشت و دانانی بالیف یان دانەنانی منداڵ لەسەر سك.

چارەسەری تەخت بوونی سەر ...

گۆرینی شوێن و شێوەی خەوتنی منداڵ وەك جارێك بۆ لای راست و جارێك بۆ لای چەپ.

دانانی منداڵ لە سەر سك (یەك تاكو سێ‌ جار لە رۆژێكدا).

هەندێك حاڵەت پێویستی بە بینین و چارەسەرە لەلایەن پزیشكی منداڵان و پزیشكی نەشتەرگەری مێشك.

(د. ئامینە تەها – پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵان)

 

هه‌واڵی گرنگ