پەیوەندی نێوان گورچیلەو گۆشتی سوور بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیوەندی نێوان گورچیلەو گۆشتی سوور بزانن

 

 

یەكێك لە هـــۆكارە گرنگەكانـــی درووستــبوونی بەردی گورچـیلە بریتییە لـە زیاد خــواردنـــی گۆشــت بەبێ جـــیاوازی جـــا گۆشتــی سـوور، ماســـی، باڵــندە بێت جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە.

هـــەڵـــەیەكی زەق و باوی كۆمەڵـــگە هەیە، ئەویش ئەوەیە دەوتـــرێ تەنــها گۆشــــتی ســـوور زیانی هەیەو دەبێتە هۆی درووســـتبوونــی بەردی گورچـــیلە.

پزیشكێكی پسپۆر پێی وایە، گۆشـــتی ســـوور، باڵـــندە، ماســـی هەریەكە بەڕێژەیەكــی جــیا كاریگەری خراپیان هەیە لەســەر درووستبوونـی بەردی گورچیلە بەجــۆرێك زۆر خـــواردنـــی دەبێتە هـــۆی حاڵەتێك لەوانەش:-

1. ترشاندنــی مـــیزی كەســـەكە.

2. دەبێتە هــۆی بەرزبــوونەوەی ڕێژەی (Uric Acid) لە خوێن و مــیزدا، بێگــومان ئەمەش دەبێتە هـــۆی ئەوەی، كە مـــاددە كانزایەكانی ناو میز بارگاوی ببن و كێـش ببن بۆ یەك بەهــــۆی ئەم تــرش و تفــتیەوە، كــە دروســت دەبـــن لە مـــیزەكەیـدا ڕاســتەوخۆ ئـــاســـانكاری دەكەن بۆ درووستبونی بەرد.

3. گومان لەوەدا نییە، كە گۆشتی سوور كاریگەری زیاترە بۆ درووستــبوونی بەرد بەراورد بە گۆشــــتی باڵــندەو مریشــــك، بەڵام بە گشتی هەموو گۆشتەكان بەهۆی زۆری ڕێژەی پـــرۆتینەوە هــەریەكـــەو بە ڕێـــژەیەك بەرپـــرس و كاریگەرن بۆ درووستبونی بەردی گورچیلە ئەوەش بەپێی ئەوەی بۆ ئەو كەسانەی ئاو كەم دەخۆنەوە، بۆ ئەو كەسانەی لەناوچە گەرمەكاندا ئەژین، بۆ ئەوانەی، كە پێشتر بەردی گورچیلەیان هەبووە.

(دز گۆران فریاد – پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەكانی گورچیلە)

 

هه‌واڵی گرنگ