فشاری خوێن و سەرئێشە پەیوەندیان بەیەكەوە چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فشاری خوێن و سەرئێشە پەیوەندیان بەیەكەوە چییە ؟؟

 

 

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن نابێتە هۆی دروستبوونی سەرئێشە، بەڵكو ئەو نەخۆشانەی، كە نەخۆشی فشاری خوێنیان هەیە دەگونجێت كەمتر سەرئێشە بگرن، بەڵام بەرزبوونەوەی لەناكاوی فشاری خوێن پێویستە بە هەند وەربگیرێت، چونكە ڕەنگە نیشانە بێت بۆ كێشەیەكی مەترسیداری تر وەك جەڵتەی مێشك.

بە خێرایی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بۆ ئاستێكی مەترسیدار دەگونجێت حاڵەتێك دروست بكات، كە پێی دەگوترێت (malignant hypertension) كە لەم بارەدا نەخۆش ئازاری سنگ و ڕشانەوەو لێڵ بوونی چاوەكانی لەگەڵ دەبێت.

دەگونجێت مانەوەی فشاری خوێن بە بەرزی و وەرنەگرتنی چارەسەری پێویست، سەرئێشەیەك درووست بكات لە بەیانیاندا، كە نزیكەی یەك كاتژمێر دەخایەنێت و خۆی چاك ببێت، بەڵام بەرزبوونەوەی لەناكاوی فشاری خوێن پێویستە بە هەند وەربگیرێت، چونكە ڕەنگە نیشانە بێت بۆ كێشەیەكی مەترسیداری تر وەك جەڵتەی مێشك.

(د. سەڵاح حەسەن – پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی فەقەرات، مێشك و دەمار)

 

هه‌واڵی گرنگ