كوتان بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشی سوورێژە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوتان بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشی سوورێژە

 

 

 

سوورێژە نەخۆشییەكی مەترسیدارەو زۆر خێرا بڵاو دەبێتەوەو بە یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی مردنی منداڵانی خوار تەمەنی (5) ساڵی دەناسرێت، زۆر خێرا بڵاو دەبێتەوە لە ڕێگەی پریشكی كۆكەو پژمەوە بۆ كەسێكی ساغ.

(د. دیلان ڕەمزی پیرداود – پزیشكی پسپۆڕی منداڵان) ڕوونیدەكاتەوە كە سوورێژە یان سۆریكە بریتیە لە هەوكردنی ڤایرۆسی كە ناوی (measles virus) ە بە ڕێگەی هەناسەو لیكاو وەك پژمین دەگوازرێتەوە، دوای پێنج بۆ حەوت ڕۆژ دەست بە دەركەوتنی نیشانەكان دەكات كە لە سەرەتا: تا دەگاتە (39) پلە، بێ تاقەتی، كۆكە، هەڵامەت واتە هاتنە خوارەوەی ئاو لە لووت، سووربوونەوەو ئاوسانی چاو، پەڵەی شین لەناو دەم، دوای چەند (3 – 5) رۆژ پێستی نەخۆش پڕ دەبێت لە خاڵ (rash) ی سوور لە دەم و چاو دەست پێ دەكات دوای لە مل و سینگ بڵاو دەبێتەوە دوای هەموو جەستەی دەگرێتەوە بۆ ماوەی (5 – 7) رۆژ، لەو كاتەدا نەخۆش زۆر باری تەندروستی تێكدەچێ و زۆربەیان پێویستیان بە ڕاوێژكاری و چاودێری پزیشكە.

(د. دیلان ڕەمزی) ئاماژە بەوەشدەدات كە منداڵی تۆشبوو دەبێت شلەمەنی و دژە تا بەردەوام بەكاربێنێت، دەبێت بزانن كەوا گرینگترین ڕێگە بۆ دووربوون لە تووشبوون بە سوورێژە ئەوە كە منداڵ پێكوتە وەرگری لە تەمەنی دیاری كراوت، چونكە ئەوانی ئێستا تووشبوون زۆربەی ئەوانەن پێكوتەیان وەرنەگرتووە.

زیانی لاوەكی سوورێژە كە مەرسیدارن هەندێك جار، هەوكردنی گوێ، هەوكردنی سییەكان، هەوكردنی مێشك هەندێك جار دەبێتە هۆی گیان لە دەستدان.

نیشانەكان :

(سوور هەڵگەڕانی چاو، كۆكە، ئاو هاتن لە لووت، پەڵەی سەرپێست، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی).

مردن زیاتر لەم حاڵەتانە ڕوو دەدەن :

زۆربەی حاڵەتەكان لەنێوان ئەم كەسانە دەبن:

منداڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵان

ئافرەتانی دووگیان

هەر كەسێك ئەم ڤاكسینەی وەرنەگرتبێ.

كوتان خۆپارێزی نموونەییە بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە سەلامەتە كاریگەرە لە بنكەو مەڵبەندە تەندروستیەكاندا هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ