بكوژی بێدەنگ چییە ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بكوژی بێدەنگ چییە ؟

 

 

ئاگاداربن بكوژی بێدەنگ دەمانچەی بێ دەنگ یان درۆن نییە، بەڵكو زۆر جار بەرزی پەستانی خوێن پێی دەگوترێت بكوژی بێ دەنگ، چونكە بەرزی پەستانی خوێن بۆ ماوەیەكی زۆر دەكرێت هیچ نیشانەیەكی لێ بە دەرنەكەوێت هەربۆیە بە بكوژی بێ دەنگ ناودەبرێت و تەندروستیت بخاتە مەترسییەوەو مەترسی تووشبوونت بەمانە زیاد بكات:

1. جەڵتەی دڵ و پەككەوتنی دڵ.

2. جەڵتەی مێشك یان خوێنبەربوونی مێشك.

3. گیرانی خوێنبەرەكانی قاچ.

4. لەكاركەوتنی گورچیلە.

5. كاریگەری لەسەر تۆڕی چاو.

بۆیە بەپێی رێنماییە جیهانییەكان ...

كۆمەڵەی ئەوروپی و ئەمریكی بۆ نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزە پەستانی خوێن هەركەسێك تەمەنی (18) ساڵ و بەسەرەوە بێت پێویستە بەلایەنی كەمەوە ساڵی جارێك پەستانی خوێنی بگرێت بەشێوەیەكی زانستی ئەگەر هاتوو بەرزی پەستانی خوێنی نەبوو.

هەروەها ساڵی دووجار پەستانی خوێنی بپێوێت ساڵانە دووجار بەلایەنی كەمەوە ئەگەر هۆكاری مەترسی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێنیان هەبێت وەك قەڵەوی، بۆماوەیی ..، خواردنی خوێی زیادە، خواردنەوەی كحول، كەم خەوی و كەم جووڵە، یان ئەگەر فشاری خوێنی سەرەوەی (120 تا 129) بێت (12 تا 12.9).

(د. هیوا خالید گەردی – پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناوو دڵ)

 

 

هه‌واڵی گرنگ