خراپترین میوەكان چین بۆ كەسێك كە نەخۆشی شەكرەی هەیە ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خراپترین میوەكان چین بۆ كەسێك كە نەخۆشی شەكرەی هەیە ؟

 

 

میوە بەشێكی گرنگە لە خۆراكی مرۆڤ بەشێك لە میوەكان بڕێكی زۆر شەكریان تێدایە، ئەمەش كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر شەكری خوێنی مرۆڤ هەیە، هەروەها بەشێك لە میوەكان بڕێكی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوكردنەوەی مژینی شەكر بۆ ناو خوێن. بۆیە توشبووانی شەكرە پێویستە خۆیان بپارێزن لەم میوانە ...

ئەو میوانەی كە ڕێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە

وەرگرتنی ئەو میوانەی كە ڕێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە دەبێتە هۆی خێرا بەرزكردنەوەی ئاستی شەكر لە خوێن (شووتی، مۆز، ئەنەناس).

ئەو میوانەی كە ڕێژەیەكی زۆر كاربۆهیدراتیان تێدایە

وەرگرتنی كاربۆهیدرات كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر ئاستی شەكری خوێن هەیە (ترێی سوور، مۆز، مانگۆ، ئەناناس، گوشراوی میوە)

سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان (CDC) دەڵێت، خواردنەوەی شەربەتی میوە لە كاتی ژەمێكدا یان بە تەنیا ئاستی شەكری خوێنی مرۆڤ بە خێرایی بەرز دەكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ