چۆن خۆمان لە پەتا وەرزییەكان بپارێزین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن خۆمان لە پەتا وەرزییەكان بپارێزین ؟؟

 

 

لەم دوو هەفتەیەدا هەڵكشانێكی بەرچاو هەیە لە ژمارەی تووشبووان بە كۆمەڵە نیشانەیەك كە ئەمانەن :

(كۆكە، تا، لەش داهێزران، سەر ئێشە، نەمانی بۆن و تام و تاڵی ناو دەم).

ئەمە پەتایە چ جۆرێكە ؟

هێشتا بەلامانەوە ڕوون نییە چی میكرۆبێكە، بەڵام بە ئەرگەری زۆرەوە كۆرۆنایە ئەم جارەش.

بۆ ڕوون نییە، چونكە نەك هەر پشكنینی زۆرت ئەوێت، بەڵكو پێویستی زۆرمان هەیە بە سەدان كارمەندو بوودجەیەكی باش وەكو سەردەمی كۆرۆناكە كە پاڵپشتی بێت بۆ پزیشكان و كارمەندان هەتا بزانرێت جۆری میكرۆبەكە چییە ؟

هەروەها دوو هۆكار هەیە كە لەوانەیە نەخۆشییەكەی تێدا بڵاو كردبینەوە: درەنگ كردنەوەی قوتابخانەكان لە سلێمانی كە جاران پەتاكان تەنها لە پایزاندا هەبوون، دوومیش گەڕاندنەوەی سەردانیكارانی مەككەی پیرۆز كە لەوێ پەتایەكی بەهێز هەیە لە ئێستادا.

ئەمەیان كێشەیە بۆ ئێمەی پزیشك، بۆ كەس و كارماندو بۆ ئێوەی هاوڵاتی خۆ پاراستن گرنگە لەگەڵ ئەم ڕێنماییانە:

1. وەكو هەموو پەتایەك، كە نەخۆش كەوتیت هەر خۆت نیت، بەڵكو بەرپرسیارێتیت لەسەرە كە هەتا بتوانیت كەسی دیكە تووش نەكەیت، دەمامك، دەست و پلی پاك و نەپژمین و نەكۆكین بەسەر خەڵكدا، خۆ قفڵ كردن لە ماڵەوە كە نەخۆش كەوتیت.

2. زۆر گرنگە ناوەندەكانی پەروەردەو بەڕێوبەرایەتییەكان ئاسانكاری بكەن ئەوەی تووش بوو مۆڵەتی بدەنێ، ئەمە چەند ساڵە من داوای دەكەم.

3. گەر نەخۆشی درێژ خایەنت هەیەو تووشی ئەم پەتایە بوویت، دەست بە جێ سەردانی پزیشك بكە، هەرگیز لەملاو لەولا دەرمان وەرمەگرە، پزیشك واتە كۆلێژی پزیشكی تەواو كردبێت و لە نەخۆشخانە چارەسەری نەخۆش بكات.

4. هیچ دەرمانێك جگە لە پاراستۆل وەرمەگرە، گەر دەرمانی زیاترت پێویست بوو ئەوە پزیشك بڕیارت بۆ دەدات نەك خۆت یان كەسێكی دیكە.

(د. زانیار ئاغال – پزیشكی پسپۆری هەناو)

 

 

هه‌واڵی گرنگ