هەشت سوودی گرنگی شووتی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەشت سوودی گرنگی شووتی

 

 

شووتی بە یەكێك لە باشترین میوەكانی وەرزی هاوین دادەنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرماو ڕێگریكردن لە وشك بوونەوەی جەستەو بە بژاردەیەكی باش دادەنرێت بۆ كاتی ڕێجیم و خۆپاراستن لە قەڵەوی.

گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی شووتی ...

1. بەهێزكردنی بەرگری لەش : چونكە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆكسانەكانی وەك لایكۆپین و كارۆتین و ڤیتامین سی بۆیە ڕۆڵێكی گرنگ دەبێنێت لە خۆپاراستن لە گەلێك نەخۆشی و كەمكردنەوەی هەوكردن بە تایبەت نەخۆشی جومگەكان.

2. نەهێشتنی قەبزی : بڕێكی زۆر لە ئاوو مادە ڕیشاڵیە تواوەكانی تێدایە كە دەبێتە چاڵاك كردنی جووڵەی ڕێخوڵەكان و باشتركردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس و ڕزگار بوون لە قەبزی و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و كۆم.

3. بۆ خانمانی دوو گیان زۆر بە سوودە بە تایبەت لە مانگانەكانی سەرەتای سكپڕی، چونكە دەوڵەمەندە بە فۆلیك ئەسید كە ڕۆڵێكی كارا دەبێنێت لە گەشەی كۆئەندامی كۆرپەلەو ڕێگریكردن لە نەخۆشیە زگمایەكانی دڕكەپەتك.

4. بۆ نەخۆشیەكانی دڵ و گورچیلە زۆر كەڵكی هەیە : دەوڵەمەندە بە كانزای پۆتاسیۆم و ترشی ئەمینی ستێرۆلین و ئاو كە یارمەتی دابەزندنی فشاری خوێن و چاڵاك كردنی جووڵەی خوێن دەدات، هەروەها وەك ماددەی دایروتێك كار دەكات كە دەبێتە هۆی زیادكردنی میزو نەهێشتنی هەوكردن و بەردی گورچیلەو میزەڵدان.

5. پاراستنی تەندروستی پێست : زوو چاك بوونەوەی برین و سووتاوی و خۆپاستن لە نەخۆشیەكانی پێست.

6. كەمكردنەوەی ئازاری ماسولكانەكان : شووتی سوودی زۆرە بۆ نەهێشتن و كەمكردنەوەی ئازارو تەشنووجی ماسولكەكان و هێواشكردنەوەی لێدانی دڵی وەرزشوانان لە كاتی وەرزش، چونكە ترشی ئەمینی سێڕۆلینی تێدایە كە لە ناو جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ئارجنین كە زۆر گرنگە بۆ چاڵاك كردنی سووڕی خوێن و كشانی بۆریەكانی خوێن، هەروەها ڤیتامین B6 تێدایە كە وزە دەبەخشێت بە لەش.

7. بەهێز كردنی توانای سێكسی پیاوان.

8. خۆپاراستن لە شێرپەنجە : چونكە شووتی ماددەی لایكۆپینی تێدایەو دژە ئۆكسانێكی بەهێزە یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمك و منداڵدان و قۆڵۆن و كۆم.

پێكهاتووی خۆراكی شووتی ...

لە (92%) ی شووتی لە ئاو پێكهاتووە لەگەڵ ڕێژەیەك لەو ماددە ڕیشاڵانەی دەتوێنەوە، (7%) لە كاربۆهێدراتی ساددە پێكهاتووە لەگەڵ ڕێژەیەك لە ڤیتامین سی، ڤیتامین ئەی، بی، فۆلیك ئەسید، پۆتاسیۆم، لەهەمان كاتدا بڕێكی كەم لە كالۆری تێدایە.

(د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی خۆراك)

 

هه‌واڵی گرنگ