ئازاری ددان و دوو گیانی ئافرەتان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئازاری ددان و دوو گیانی ئافرەتان

 

 

ژنانی دووگیان زیاتر تووشی كێشەكانی دەم و ددان دەبن وەك هەوكردنی پوك و كلۆربوونی ددانەكان، زۆر گرنگە ژنان بەر لە دووگیانی ئەگەر كێشەی ددانیان هەبێت چارەسەری بكەن، چونكە لەكاتی دووگیانی هەندێ چارەسەر سەلامەت نییە.

1. گۆڕانكاری هۆرمۆنەكان.

2. زیادبوونی گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە.

3. گۆڕانكاری لە كاتەكانی خواردن.

بۆیە زۆر گرنگە ژنان بەر لە دووگیانی ئەگەر كێشەی ددانیان هەبێت چارەسەری بكەن، چونكە لەكاتی دووگیانی هەندێ چارەسەر سەلامەت نییەو تەنها لە حاڵەتی زۆر گرنگ نەبێت باشترە نەكرێت.

پێویستە ژنان لەكاتی دووگیانی گرنگی زیاتر بدەن بە پاكڕاگرتنی دەم و ددانەكانیان و فڵچەو مەعجونی گونجاو بەكاربهێنن.

چی ڕووئەدات ئەگەر هەوكردنی پوك و كێشەكانی دەم و ددان چارەسەر نەكرێت ؟؟

ئەگەر هەوكردنی پوك و كێشەكانی دەم و ددان پشتگوێ بخرێت مەترسی درووست دەبێت لەسەر دوو گیانییەكە بۆ نمونە مەترسی منداڵبوونی پێشوەختە.

بۆیە لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك باشتروایە بەزوویی سەردانی پزیشكی ددان بكەن و چارەسەری پێویست وەربگرن.

(‎د. كەژان كاوە – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون)

 

هه‌واڵی گرنگ