عێراق ناوەڕۆكی سەردانەكەی ئەردوگان ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق ناوەڕۆكی سەردانەكەی ئەردوگان ئاشكرا دەكات

 

 

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو دۆسیانەی لەگەڵ سەرۆكی توركیا باسدەكرێن دۆسیەی ئەمنی و ئاوە كە پێشتر ئامادەكاری بۆ كراوەو لێژنە ئەمنییەكانی عێراق و توركیا بەبەردەوامی كاری لەسەر دەكەن.

(باسم عەوادی) وتەبێژی حكومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: هۆكاری ئەم سەردانەی سەرۆكی توركیا ئەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆسیانەی توێژینەوەی لەسەر دەكرێت و پێشوەختە ئامادەكاری بۆ كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ساڵی ڕابردوو، تیم و لێژنە هاوبەشەكان كاریان بۆ ئامادەكاری سەردانەكەی ئەردوگان كردووە كە تێیدا باس لە دۆسیەكانی ئاسایش، ئاو، كشتوكاڵی ناوخۆ، ئابوری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، سەردانەكەی ئەردوگان خاڵێكی گرنگ دەبێت لە پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا، هەروەها دەبێتە سەرەتایەك بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانیان نێوانیان، دوو رێككەوتننامە لە نێوان سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆماری توركیا واژۆ دەكرێن، هەروەها (20) یاداشتنامەی دیكەش لە نێوان دامەزراوە توركی و عێراقییەكان لە بواری جیاوازدا واژۆ دەكرێن.

وتەبێژی حكومەتی عێراقی باسی لەوەشكرد، یەكێك لەو دۆسیانەی لە نێوان ئەردوگان و سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەكرێت دۆسیەی ئەمنییە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری پێشوەختە كراوەو لێژنە ئەمنییە هاوبەشەكانی عێراق و توركیا بە بەردەوامی كاری لەسەر دەكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ