بەتۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەتۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانێکدا دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانەکەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

ئاماژەیان بەوەشكرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربکرێت.

ئەوەشیانخستەڕوو، هەروەها توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند: تۆمەتبار (ع، ر، ح) لەدایکبوی 1970 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

هه‌واڵی گرنگ