لە ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە پارێزگای سەڵاحەددین، دووچەكداری داعش کوژران.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر چەكدارانی داعش لە ناوچەی فەتحە باکووری پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو چەكداری داعش کوژراون.