پێشبینی دەكرێت ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دوابكەوێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی دەكرێت ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دوابكەوێت

كوردیو

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە،"ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت".

ئەمڕۆ دووشەممە 22-4-2024 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای یەكێتی راگەیاندووە،"بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە، ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت".

جێگەی باسە، دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند،"لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کراوە".

 

هه‌واڵی گرنگ