ئەم كەسانە فەریكە نۆك نەخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم كەسانە فەریكە نۆك نەخۆن

 

 

1. دەوڵەمەندە بە وزەو پڕۆتین و كاربۆهیدراتی ئاڵۆزو ڕیشاڵ و مادەی دژە ئۆكسان و ڤیتامینەكانی وەك (بی 1، بی 2، بی 6، سی) لەگەڵ كانزەكان وەك پۆتاسیۆم، فسفۆر، ئاسن، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، لەگەڵ ئاو.

2. توانەوەی بەردی گورچیلە لەگەڵ چارەسەری هەوكردنی میزەڵدان.

3. یارمەتی چارەسەری كەم خەوی و خەمۆكی دەدات و هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاتر دەكات.

4. بەهێزكردنی یادەوەری و كاری مێشك و دەمارەكان چاڵاك دەدات لەگەڵ بەهێزكردنی سپڵ و جگەر.

5. یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لە خوێندا لەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان (هەموو جۆرەكانی) هەیە.

6. یارمەتی دابەزینی كولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن.

7. چارەسەری قەبزی و ڕێگەگرتن لێی و زیاد كردنی ژمارەی بەكتریای سوود بەخش بە لەش لەناو قۆڵۆندا.

8. خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی دڵ و نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان.

9. خۆپاراستن لەنەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسك و چەندین جۆری شێرپەنجەو نەخۆشی زەهایمەر.

10. بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و یارمەتی زوو چاك بوونەوەی برین.

11. چارەسەركردنی سەرئێشەو كەمخوێنی و ڕێگریگرتن لێی.

12. یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات لەكاتی ڕێجیم لەگەڵ ڕێگری كردن لە قەڵەوی.

13. پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپكەو سیسی دەم و چاو.

ئەو كەسانەی نابێت فەریكە نۆك بخۆن :

1. ئەو كەسانەی نەخۆشی پاقلەیان هەیە.

2. ئەو كەسانەی نەخۆشی (دا‌و الملوك) یان هەیە؛ چونكە یوریك ئەسید بەرز دەكاتەوە.

3. ئەو كەسانەی دڵەكزێ و تەهیجی قۆڵۆنیان هەیە؛ پێویستە زۆر كەمی لێ بخۆن و جوان بیجوون و هەموو ڕۆژێك نەیخۆن.

4. ئەو كەسانەی حەساسیەتیان بە پاقلەمەنیەكان هەیە.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

 

هه‌واڵی گرنگ