دوا زانیاری لەبارەی ئاگرەكەی بازاڕی شێخەلڵای هەولێر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوا زانیاری لەبارەی ئاگرەكەی بازاڕی شێخەلڵای هەولێر

 

 

درەنگانێكی شەوی رابردوو ئاگر لە دوكان و چەند كەپرێكی بازاڕی شێخەلڵای هەولێر كەوتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵی بكەن.

ئاگرەكە بووە هۆی زیانگەیاندن بە دوكانێك و چەند كەپرێكی بازاڕی شێخەلڵا لە سەنتەری شاری هەولێر.

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، توانیویانە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و تەنیا دوكانێك و چەند كەپرێك سوتاون.

بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشداوە، خۆشبەختانە ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە، تنیا زیانی ماددی هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ