لە هەولێر رووبەڕووبوونەوەی لە نێوان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەرو ئاسایشدا روویداو بەهۆیەوە یەكێك لە بازرگانەكان كوژراو كارمەندێكی ئاسایشیش بەسەختی برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردۆتەوە، لەسەر فەرمانی دادوەر هێزەكانیان لە دەوروبەری شارۆچكەی عەنكاوە بەدواداچوونیان بۆ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر كردووە.
دەشڵێت، داواكراوەكان بەچەك رووبەرووی هێزەكانی ئاسایش بوونەتەوەو لە ئەنجامدا كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی ئاسایش بە سەختی بریندار بووەو یەكێك لە داواكراوەكانیش كوژراوە، ئەوەی تریش دەستگیر كراوەو لێكۆلینەوەكان لە رووداوەكە بەردەوامە.