بەرپرسێكی باڵای روسیا دەستگیركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرپرسێكی باڵای روسیا دەستگیركرا

جێگری وەزیری بەرگریی ڕووسیا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کرا.

هۆبەی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، تیمور ئیڤانۆڤ جێگری وەزیری بەرگریی ڕووسیا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کرا و ڕێکاری پێویست لەبارەیەوە گیراوەتە بەر.

دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرملین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، کە لەم بارەیەوە زانیاری پێویستیان بە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین داوە و بەر لەویش سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕووسیا ئاگادار کراوەتەوە.

ئیڤانۆڤ لە ئایاری 2016دا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ڤلادیمیر پوتین پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی ڕووسیای وەرگرتبوو.

 

هه‌واڵی گرنگ