هاتووچۆى کۆیە ڕایگەیاند: رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای کۆیە ئاغجەلەر ڕویداو قوربانی لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى کۆیە بڵاویكردەوە، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆرسکیلێک لە رێگای کۆیە ئاغجەلەر.
ئاماژەیان بەوەشكرد، بەداخەوە بەهۆی رووداوەکەوە شوفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەست داوە.
هاتووچۆى کۆیە داواشی لە شوفێران كرد پابەندی رێنمایەکانی هاتووچۆ و هێماکانی شەقام بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.