ئەمڕۆ 50 ساڵ بەسەر بۆردومانكردنی قەڵادزێ لەلایەن رژێمی بەعسەوە تێدەپەڕێت و بەوهۆیەوە چەندین چالاكی ئەنجام دەدرێت.
پەیامنێری كوردیو لە قەڵادزێ وە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ چوار شەممە بەبەشداری كەسوكاری ئەنفالكراوان و چالاكوانان و هاوڵاتیان و بەرپرسانی حكومی و حزبی، یادی 50 هەمین ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال بەڕێوەدەچێت .
وتیشی : لە ئێستادا مەراسیمی یادەكە دەستیپێكردوەو تیایدا چەندین چالاكی ئەنجام دەدرێت.