ئەرجەنتین داوای دەستگیركردنی وەزیری ناوخۆی ئێران دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەرجەنتین داوای دەستگیركردنی وەزیری ناوخۆی ئێران دەكات

كوردیو
 
ئەرجەنتین داوای لە ئینتەرپۆل كردووە وەزیری ناوخۆی ئێران دەستگیربكات، بەهۆكاری ئەوەی دەستی هەبووە لە تەقینەوەكەی بۆینس ئایرس. 
 
حكومەتی ئەرجەنتین رایگەیاندووە،"داوای لە پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینترپۆل كردووە, (ئەحمەد وەحیدی) وەزیری ناوخۆی ئێران دەستگیربكات, بە تۆمەتی تێوەگلانی لەو تەقینەوەیەی, كە لە ساڵی (1994)دا ناوەندێكی یەهودی لە بۆینس ئاریسی, پایتەختی ئەو وڵاتە كردە ئامانج".
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین ئاماژەی بەوەكردووە،"وەحیدیی لە ئێستادا لە چوارچێوەی وەفدێكی ئێرانی, سەردانی پاكستان و سریلانكای كردووە, ئەنتەرپۆلیش لەسەر داوای ئەرجەنتین بڵاوكراوەی سووری بۆ دەركردووە و داوای دەستنیشانكردنی شوێن و دەستگیركردنی دەكات".
 
هاوكات ئەرجەنتین داوای لە هەردوو حكومەتی پاكستان و سریلانكاش كردووە, ئەو وەزیرە ئێرانییە دەستگیربكەن و ڕادەستی وڵاتەكەی بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ