ئاوی ڕەش و زەختی چاو چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاوی ڕەش و زەختی چاو چییە ؟؟

 

 

ئاوی ڕەش هۆكارێكی سەرەكی لەدەستدانی بینینی چاوە (كوێر بوون) كە لە هەموو جیهان و تەنانەت لە وڵاتێكی پێشكەوتووی وەكو ئەمریكا مرۆڤایەتی پێوەی دەناڵێنێت.

لە ئەمریكا زیاتر لە سێ ملیۆن خەڵك تووشبوونە بە ئاوی ڕەش و بۆتە هۆكاری كەم بینین، زیاتر لە (80) ملیۆن خەڵك لە هەموو جیهان تووشی ئاوی ڕەش بوونە.

ئەم نەخۆشییە ئەگەر زوو دەست نیشان بكرێت دەتوانرێت ڕێگری لێ بكرێت و نەهێڵرێت نەخۆشەكە تووشی كوێر بوون ببێت.

ئاوی ڕەش هیچ نیشانەیەكی نییە بۆیە دەبێت هەموو كەسێك بە شێوەیەكی ڕێك و پێك دوای تەمەنی (40) ساڵی خۆی بپشكنێت لەلای پزیشكی چاو تا دڵنیا بێت ئاوی ڕەشی نییە.

هەركەسێك دایك یان باوك یان خوشك یان برا ئاوی ڕەشیان هەبێت، دەبێت ئەم كەسەش خۆی بپشكنێت و دڵنیا بێت ئاوی ڕەشی نییە، چونكە بۆماوەیی ڕۆڵی هەیە لە تووش بوون بە ئاوی ڕەش.

(د. ئەحمەد یەحیا حوسێن – پزیشكی پسپۆڕی چاو)

 

هه‌واڵی گرنگ