لەبارەی مەلەوانی ئەمانە بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی مەلەوانی ئەمانە بزانە

مەلەوانی یەكێكە لە ڕاهێنانە وەرزشییە گرنگەكان، چونكە لەكاتی مەلەوانی هەموو ماسولكەكانی لەش دەجولێت بە پێچەوانەی ئاڕاستەی ئاو.

مەلەوانی یەكێكە لە چاڵاكییە گرنگەكان بۆ دابەزاندنی كێشی زیادەو تواندنەوەی چەوری زیادە، لەگەڵ ئەمانەش پزیشكەكان ئامۆژگاری نەخۆشەكانیان دەكەن مەلەوانی ئەنجام بدەن وەكو چارەسەر بۆ هەندێ نەخۆشی.

سوودەكانی مەلەوانی :

1. یارمەتی دەرە بۆ پارێزگاریكردن لە كێشێكی تەندروست بۆ مرۆڤ.

2. یارمەتی دەرە بۆ تەندروستی دڵ و سییەكان.

3. قەلەقی كەمدەكاتەوە.

4. هەستێكی ئارام و دڵ خۆشی بە مرۆڤ دەبەخشێ.

5. یارمەتی چاكبوونەوەی هەندێ پێكان و نەخۆشی دەدات.

6. رێگەیەكە بۆ ئارامی لە رۆژانی گەرمدا.

7. رێك كردنی لێدانی دڵ.

8. لێهاتووی جەستەیی بە مرۆڤ دەبەخشێت.

9. چارەسەرە بۆ هەندێ نەخۆشی وەك نەخۆشییەكانی بڕبڕەی پشت و نەخۆشیە دەرونیەكان.

10. مەلەوانی هیچ زیانێكی بۆ جەستەی مرۆڤ نییە ئەگەر لەناو ئاوێكی پاك و پلەی گەرمی گونجاو دا بكرێت.


ریكان عزیز

 

هه‌واڵی گرنگ