ئەمشەو بەرشلۆنە بەم پێكهاتەیە رووبەرووی لیڤانتی دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمشەو بەرشلۆنە بەم پێكهاتەیە رووبەرووی لیڤانتی دەبێتەوە

 

كاتژمێر (11:00) شەو لەسەر یاریگای كامپ نو یانەی بەرشلۆنە لە یارییەكانی جەولەی 22 خولی یانەكانی ئیسپانیا میوانداری یانەی لیڤانتی دەكات.

بەرشلۆنە لە جەولەی رابردوو بە ڤالنسیا دۆراو بۆ جاری یەكەمین لەمێژوودا پێشەنگی یانەكانی بۆ ریال مەدرید لەدەستدا، ئەم تیپە هەوڵ دەدات جارێكی تر بگەڕێتەوە سەركەوتنەكان و چیتر لە پێشەنگی یانەكان دوورنەكەوێتەوە.

بەرشلۆنە لە چەند رۆژی رابردوو خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتەمی جامی شای ئیسپانیا ئێستاش هەوڵ دەدات جارێكی تر لەخولی ناوەخۆش بگەڕێتەوە سەركەوتنەكان.

بەرشلۆنە لەم وەرزە 13 بردنەوەو چوار بەرامبەر و چوار دۆرانی هەیە، خاوەن بەهێزترین هێڵی هێرشبردنەو 50 گۆڵی تۆمار كردووەو لە بەرگری وەك پێویست نیەو 25 گۆڵی لێ تۆمار كراوە.

Untitled

هه‌واڵی گرنگ