ئەمرۆ هەولێر دەبێتە میوانی خراپترین یانەی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ هەولێر دەبێتە میوانی خراپترین یانەی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق

 

شوڕتە دەرفەتێكی باشی لە پێشە بێتە پێشەنگی خولی ئەستێرەكانی عێراق كاتێك لەم گەڕە لەسەر یاریگای شەعب میوانداری حدوود دەكات.

شوڕتە خاوەنی 42 خاڵەو پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوەو بەجیاوازی سێ خاڵ لەدوای قوەجەوییەی پێشەنگ دێت، شوڕتە هەوڵ دەدات لەم یارییەدا بردنەوە تۆمار بكات و سوود لە دۆرانی جەوییە بەرامبەر دهۆك وەربگرێت بۆ ئەوەی پێشەنگی خولەكە وەربگرێتەوە.

ئەو دەرفەتەی شوڕتە بۆی رێككەوتوە نایەوێت لەدەستی بدات ، بۆیە یاریزانانی تیپەكە بەشێوەیەكی باش ئامادەن بۆ ئەوەی بردنەوە لە یارییەكە تۆمار بكەن.

هەرچی یانەی حدوودە خاوەنی 29 خاڵە پلەی هەشتەمی ریزبەندی گرتوەو ئەم تیپەش لە چەند گەڕی رابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووەو پێناچێت ئەركی شوڕتە لە یارییەكە ئاسان بێت، حدوود لە سێ گەڕی رابردوو سێ بردنەوەی یەك لەدوای یەكی هێناوە ئەمەش وانیشان دەدات ئەركی شوڕتە زەحمەت دەكات.

لە یارییەكی تردا یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی نەفتی وەسەت،هەولێر خاوەنی 22 خاڵە پلەی 14می ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لە سێ گەڕی رابردوو دوو خاڵی بەدەستهێناوە، هەولێر بەرامبەر خراپترین یانەی ئەم وەرزە یاری دەكات، نەفتی وەسەت تەنها نۆ خاڵی هەیەو پلەی كۆتایی ریزبەندی گرتوە، ئەم تیپە لەم وەرزە تاكە یانەی بەشداری خولەكەیە هیچ بردنەوەیەكی نیە، دەبێت یاریزانانی هەولێر نەكەونە هەڵەوە یانەكە بە ئاسانی وەرنەگرن، نەوەك یەكەمین بردنەوەیان لەسەر دەستی هەولێر بێت، تیپەكەی حەیدەر عەبدول ئەمیر پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی لە ریزبەندی یانەكان بچێتە پێشەوە.

كارەبا بە 26 خاڵ لە 12می ریزبەندی لەسەر یاریگای مەدینە دەبێتە میوانی نەفت ئەویش خاوەنی 27 خاڵە پلەی نۆیەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یارییە یارییەكی هاوسەنگ دەبێت هەردوو یانەش پێویستیان بە بردنەوە هەیە تا لە ریزبەندی یانەكان بچنە پێشەوە.

لەسەر یاریگای میناش یانەی مینا دەبێتە میوانی نەفتی بەصرە، مینا خاوەنی 23 خاڵەو پلەی 13می ریزبەندی گرتوە،ئەم یانەیە لەدواین یاری لەگەڵ زەورا دۆراوە پێویستی بە بردنەوە هەیە تا شوێنی خۆی لە ریزبەندی یانەكان باشتر بكات، هەرچی نەفتی بەصرەیە 18 خاڵی هەیەو پلەی 17می ریزبەندی گرتوە، ئەم تیپە یەك خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە، بۆیە بەدوای ئەنجامێكی باش دەگەڕێت.

 

هه‌واڵی گرنگ