یانەی زاخۆ دوو خاڵی گرنگی لەگەڕی 20 خولی ئەستێرەكانی عێراق لەدەستداو لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ قاسم بەرامبەر بوو.
یارییەكەش بەیەكسان بوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات و هیچ كام لە یانەكان سەركەوتوو نەبوون لە قۆزستنەوەی دەرفەتەكان و كردنیان بە گۆڵ، ئەمەش یاری دووەمی لەسەریەكە زاخۆ بەرامبەر دەبێت، بەم ئەنجامەش زاخۆ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی بووە خاوەنی 33 خاڵ ، قاسمیش بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ پلەی 19می ریزبەندی گرتوە.