دهۆك و جەوییە ئەم سزای قورسیان وەرگرت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دهۆك و جەوییە ئەم سزای قورسیان وەرگرت

 

دوای ئەوەی لە گەڕی 20ی خولی ئەستێرەكانی عێراق لەیاری نێوان دهۆك و قوەجەوییە لەگەڕی 20ی خولەكە لەسەر یاریگای دهۆك ، شەڕو ئاژاوە لەیارییەكە لە نێوان بەشێك لە هاندەرانی دهۆك و یاریزانانی قوەجەوییە روویدا یەكێتی تۆپی پێی عێراق سزاكانی بۆ هەردوو یانە ڕاگەیاند.

یانەی دهۆك بەبڕی 30 ملیۆن دینار سزا درا، لەهەمان كات بڕیاردرا دوو یاری داهاتووی یانەكە لەخولەكە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران لەسەر یاریگای خۆی ئەنجام بدات بەرامبەر بە یانەكانی كەرخ و نەفتی وەسەت.

لەهەمان كات یانەی دهۆك بەبڕی پێنج ملیۆن دیناری تر سزا درا بەهۆی ئەوەی یانەكە پێنج كارتی زەردی لە یەك یاری پێدرا.

سڕكردنی یاریزانی پیشەگەری یانەی دهۆك مۆسیس لۆكاس لەهەردوو یاری بەرامبەر زاخۆ و كەرخ و سزادانی بەبڕی 15 ملیۆن دینار.

هەرچی سزاكانی یانەی قوەجەوییەبوو، گۆڵپارێزی یانەكە محمد حەمید بەبڕی 15 ملیۆن دینار سزادرا لەگەڵ سڕكردنی بۆ هەردوو یاری تیپەكەی بەرامبەر بە تەڵەبە و نەفتی میسان ، بەهەمان شێوە هومام تاریق بەبڕی 15 ملیۆن دینار سزا دراو سڕكرا بەشدار لەهەردوو یاری بەرامبەر بە نەفتی میسان و زاخۆ ناكات.

لە ئێستادا قوەجەوییە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەكانی عێراقی گرتوە بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ ، لەدوای یانەی شوڕتەی پێشەنگ دێت و ژمارەی خاڵەكانی وەكو یەكە.

هەرچی یانەی دهۆكە بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەكانی عێراقی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ