هەولێر لەیاریگای خۆی چوار گۆڵی لێكرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر لەیاریگای خۆی چوار گۆڵی لێكرا

 

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق شوڕتە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەولێری بردەوە.

لە هەفتەی 23 خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای خۆیدا میوانداری شوڕتەی کرد.

لە تایمی یەکەم هێرش لەلایەن هەردوولاوە بینرا، هەولێری خاوەن یاریگا بە پشت بەستن بە هاندەرانی لە خولەکی 31 لەڕێی یاریزان محەمەد قاسم گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام دڵخۆشیان زۆری نەخەیاند لە خولەکی 40 موهەنەد عەلی ئەنجامەکەی بۆ شوڕتە یەکسانکردەوە و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم شوڕتەی میوان باشتر بینران، لە خولەکی 50 حوسێن عەلی دووەم گۆڵی شوڕتەی تۆمارکرد، پاش ئەو گۆڵەش لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون تا لە خولەکی 74 عەلی حوسنی گۆڵی سێیەمی بۆ تۆمارکردن و لە خولەکی 87یش زیدان عەبدولجەبار بۆ چوارم جار گۆڵەکەی هەولێری هەژاند، پێش کۆتایی یارییەکەش و لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو محەمەد قاسم دووەم گۆڵی هەولێری تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش هەولێر خاڵەکانی لە 24 خاڵ مایەوە لە پلەی 14یەم، شوڕتەش خاڵەکانی بوون بە 54 خاڵ و لە پلەی یەکەم دێت.

هه‌واڵی گرنگ