چ كاتێك منداڵی لەدایك بوو ناتەندروست دەبێت ؟؟
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

چ كاتێك منداڵی لەدایك بوو ناتەندروست دەبێت ؟؟

 

 

زۆر بەركەوتن بە هەندێك توخمە ژینگەیی وەك گەرمی و ژەهرو ماددە كیمیاییەكان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی سپێرم یان كاركردنی سپێرم.

هۆكارە تایبەتەكان بریتین لە :

1. ماددە كیمیاییە پیشەسازییەكان.

2. بەركەوتنی درێژخایەن بە هەندێك ماددەی كیمیایی.

3. قڕكەر.

4. ڕووەك كوژ.

5. توێنەرە ئۆرگانییەكان و كەرەستەی بۆیاخكردن.

6. شوێنی گەرم یاخود شوفێری كردن بۆ ماوەیەكی درێژخایەن بۆ نموونە لە (8) كاتژمێر بۆ (12) كاتژمێر.

7. دەوالی گونەكان.

8. كەمی هۆڕمۆنی تێستیسترۆن.

9. هەوكردنی گونەكان یان هەوكردنی پڕۆستات.

10. قەڵەوی.

11. جگەرە كێشان.

12. چارەسەری كیمیایی، هەندێك جۆری دەرمان، چارەسەر كردن بە تیشك.

كە لە دەرئەنجامدا ئەمانە چەند هۆكارێكن دەبنە هۆی تێكچوونی كوالێتی سپێرم، DNA یاخود ناوكی سپێرم، وە هەروەها دروست بوونی كێشەی كڕۆمۆسۆمی كە دەرئەنجامەكانی بریتی دەبن لە ڕوونەدانی سك پڕی یاخود سك پڕیەكە لەبار بچێت، وە یاخود دەبنە هۆی دروست بوونی منداڵێكی ناتەندروست.

(د. دێراو سەعید – پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەكانی گورچیلە)

In case you missed it