چەوری وورگ چۆن دابەزێنین ؟؟
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

چەوری وورگ چۆن دابەزێنین ؟؟

 

 

1. خواردنی ژەمە تەندروست و هاوسەنگەكان: ئەو خۆراكانە هەڵبژێرە كە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، وەك سەوزەی گەڵادارو میوەو دانەوێڵەی تەواو، بڕێكی گونجاو لە پرۆتینی تەندروست بخۆ وەك گۆشتی بێ چەوری و ماسی و پەلەوەر، دوور بكەرەوە لە خواردنی چەورو سوركراوەو خواردنەوە شەكردارەكان.

2. ڕۆژووبوون بەشێوەیەكی تەندروست: دووركەوتنەوە لە خواردنی ژەمە قورس و چەورەكان و ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە كالۆری و شەكر لە پاشێوان.

3. وەرزش: ئەنجامدانی وەرزشی سووك وەك پیاسەكردن دوای نوێژی تەراویح یان پێش پاشێو، یارمەتی سووتاندنی كالۆری و بەهێزكردنی ماسولكەكانی سك دەدات.

4. خواردنەوەی ئاوی پێویست: خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لە نێوان بەربانگ بۆ پاشێو، ئاو یارمەتی هاندانی میتابۆلیزم و نەهێشتنی ژەهرەكان دەدات.

5. خەوتنی پێویست و پشوودان: هەوڵبدە شەوانە بۆ ماوەی (7 – 8) سەعات بەشی پێویست بخەویت، خەوی باش ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە ڕێكخستنی هۆرمۆنەكان و پاراستنی جەستەیەكی تەندروست.

6. كەمكردنەوەی فشارو دڵەڕاوكێ: هەوڵبدە ئاستی فشارو دڵەڕاوكێ كەمبكەیتەوە، چونكە فشاری دەروونی زۆر كاریگەری لەسەر هۆرمۆنەكانی لەش دەبێت و كەڵەكەبوونی چەوری لە ناوچەی سك زیاد دەكات.

گرنگە لەوە تێبگەین كە دابەزاندنی چەوری ورگ پێویستی بە ئارامگرتن و پابەندبوونە بە شێوازێكی ژیانی تەندروست، لەوانەیە ئەنجامەكان یەكسەر دەرنەكەون، بەڵام بە بەردەوامبوون لە بەكارهێنانی ئەم ئامۆژگاریانە، هەست بە گۆڕانكاری دەكەیت.

In case you missed it